دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سعوودیە بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، هێرشکردنە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە توندی سەرکۆنە کرد.

ڕیاز جەختی کردەوە لەسەر دژایەتیی بێ ئەملاولای خۆی بۆ هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بکاتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە شانشینی سعوودیە پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت و هاوسۆزیی قووڵی خۆی لەگەڵ بەغدا و هەولێر دەربڕی.

حکومەتی سعوودیە ڕایگەیاند کە هەموو ئەو هێرشانە ڕەت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج و داوای پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP