دواین هەواڵ

عێراق‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

حە.شدی شە.عبی: لە نەینەوا رووبەڕووی سێ هێرشی ئاسمانیی "زایۆنی-ئەمریکی" بووینەوە

هەرێم نیوز

دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێگەکانیان لە پارێزگای نەینەوا کراونەتە ئامانجی سێ هێرشی ئاسمانی، کە تێیدا بارەگای لیوای 14 و فەوجی 4ی هەمان لیوا کراونەتە ئامانج.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی 3ی 2026، دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ئەمڕۆوە، هێزەکانیان لە پارێزگای نەینەوا کەوتوونەتە بەر "دەستدرێژییەکی ناپاکی زایۆنی-ئەمریکی". بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هێزانەی کراونەتە ئامانج لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمیدا بوون.

حەشدی شەعبی شوێنی هێرشەکانی بەم شێوەیە دەستنیشان کردووە:
• هێرشی یەکەم: بارەگای لیوای 14ی لە چوارچێوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا کردووەتە ئامانج.
• هێرشی دووەم و سێیەم: بارەگای فەوجی 4ی هەمان لیوایان لە پارێزگاکە پێکاوە.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و ململانێی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بازنەی جەنگەکە بەرەو فراوانبوون دەچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP