دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەکات و وەک پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدار ناوی دەبات.

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاداری 2026 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی تونددا سەبارەت بە هێرشکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک زانیاریی نوێی خستە ڕوو و باسی لەوە کرد کە ئەو هێرشە پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و زۆر بە توندی ئیدانەی دەکەن و لە هەمان کاتیشدا هۆشدارییەکی جددی ئاراستەی بەغدا کرد.

لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی بیری حکومەتی فیدراڵیی عێراقی دەخاتەوە کە گرووپە چەکدارە لەیاسادەرچووەکان بوونەتە سەرچاوەی هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا هۆشداریی داوە کە ئەگەر دەستبەجێ ئەو ئاژاوەگێڕانە ڕانەگیرێن و ڕووبەڕووی سزا نەکرێنەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە سبەی دەبنە هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدارتر بۆ سەر سەروماڵی بەرپرسان و دامودەزگا فەرمییەکانی بەشەکانی دیکەی عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP