دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

کاتز: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران چڕتر و بەرفراوانتر دەبن

هەرێم نیوز

 

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران "چڕتر و بەرفراوانتر" دەبن و لە قۆناغەکانی داهاتوودا ئامانجی زیاتر دەگرنەوە.

کاتز ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بڕیارە دوای بەردەوامیی هاویشتنی مووشەک بۆ سەر ناوچە مەدەنی نشینەکانی ئیسرائیل دراوە. ناوبراو هۆشداریشی دا کە پێویستە ئێران "باجێکی قورستر" لە پای ئەم کردەوانەی بدات.

هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، سوپای ئیسرائیل ئەنجامدانی هێرشی نوێی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە تاران و ڕۆژئاوای ئێران ڕاگەیاند. بەپێی بەیاننامەی سوپا، ئەم هێرشانە بە تایبەتی ئەو ناوەندانەیان کردووەتە ئامانج کە پەیوەندییان بە بەرهەمهێنان و جێگیرکردنی مووشەکی بالیستییەوە هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP