دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل 700 چەکداری حیزبوڵڵای کوشتووە

هەرێم نیوز

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان، لانی کەم 700 کەس لە هێزەکانی ئەو گرووپە کوژراون. ئەم ئامارە سەدان ئەندامی "یەکەی رەزوان" دەگرێتەوە، کە ئەرکی سەرەکییان دزەکردنە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.

ئیسرائیل پلانی هەیە ناوچەکانی باشووری لوبنان تاوەکو رووباری لیتانی داگیر بکات، مەبەستی ئەم هەنگاوەش دروستکردنی "ناوچەیەکی جیاکەرەوەیە" لە شەڕی دژی حیزبوڵڵا.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، کۆی گشتی کوژراوان لەو وڵاتەدا لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە دووی ئازارەوە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە لانی کەم 1094 کەس.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP