هەرێم نیوز
بارزانی لە ڕێگەی وتارێکەوە کە لە فێستیڤاڵی نەورۆزی شاری "بۆن" لە ئەڵمانیا پێشکەش کرا، جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد لە مێژوودا هەرگیز دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆی نەبووە و نەورۆزیش هێمایەکی هەمیشەیی ئەو ئیرادەیەیە.
بارزانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە زۆر حەزی دەکرد بە شێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لە ئەڵمانیا بەشداری لەو ئاهەنگە پڕ جۆش و خرۆشەدا بکات، بەڵام بەهۆی "بارودۆخی ئێستاوە" نەیتوانیوە ئامادە بێت.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، بارزانی باسی لە ڕەهەندە نەتەوەییەکانی نەورۆز کرد و وتی: "نەورۆز تەنیا نوێبوونەوەی سروشت نییە، بەڵکو بۆ کوردستانیان نیشانەی ئازادی، ژیانەوە و ئومێدی هاتنی ڕۆژێکی نوێیە."
هەروەها جەختی کردەوە کە ئاگری نەورۆز ماوەی ٢٧٠٠ ساڵە لە دڵی هەر تاکێکی کورددا وەک هێمایەک بۆ کۆڵنەدان لە مافەکان ماوەتەوە.