دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان هەیە

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە سنوورییەکان هەیە.

 
ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت, لە دوای نیوەرۆوە باران بارین لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە. لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:

هەولێر 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە  12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  18 پلەی سیلیزی

سەبارەت بە سبەى یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ رێژەی دابارین زیاد دەکات، لە هەندێک شوێن هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەێت.

پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی 12 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە  12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  17 پلەی سیلیزی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP