دواین هەواڵ

عێراق‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دابەشکردنی مووچەی مانگی 3 دەستیپێکرد

هەرێم نیوز

دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری، دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئاداری 2026، دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیی عێراق ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئاداری خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بەشێوەیەکی پلەبەپلە دەستی پێکردووە.

دەستەکە داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکات کە کورتەنامەیان بۆ مۆبایلەکانیان پێدەگات، سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی مووچە بکەن.

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە دەتوانن لە ڕێگەی لقی بانکەکان و بنکەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان پارەکانیان وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP