هەرێم نیوز
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دڵنیایی دەدات کە "مافی کورد لە دەستووردا دەچەسپێت" و پلانیان هەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێ کانی.
ئەمڕۆ شەممە 7ی 2ی 2026، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند: "مافەکانی گەلی کورد لە دەستووردا مسۆگەر دەکرێن و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهێنین."
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بە دۆسیەی ئاوارەکان کرد و وتی: "کار دەکرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، سەرێ کانی و سەرجەم ئاوارەکانی دیکە."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هۆشداری دا لە بوونی مەترسی و ڕایگەیاند: "گەمە و پیلانگێڕییەک لە ئارادایە و پێویستە لە ڕێگەی خەباتی سیاسییەوە پووچەڵ بکرێتەوە، بۆ هەر ئاستەنگێکیش کە بێتە پێشمان، چارەسەرێک دەدۆزینەوە."