دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پارێزگای هەولێر: زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستدا دابەش دەکرێت؛ "مەرجی 8 ساڵ خزمەت دانرا"

هەرێم نیوز

پارێزگای هەولێر وردەکاریی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەتای مانگی داهاتوو وردبینی دەست پێ دەکات، بەڵام مەرجی "8 ساڵ خزمەت" دیاری کراوە.

ئەمڕۆ شەممە 7ی 2ی 2026، پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای دەرچوونی بڕیاری دابەشکردنی زەوی بەسەر مووچەخۆرانی گرێبەست، بڕیارە لە 16ی ئەم مانگە سیمینارێک بۆ نوێنەری وەزارەتەکان بکرێت بۆ چۆنیەتیی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان.

پارێزگای هەولێر ڕوونی کردووەتەوە، سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە وردبینیکردنی ناوەکان دەکرێت و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت بۆ پەسەندکردن.

مەرجەکانی وەرگرتنی زەوی بۆ گرێبەستەکان:

دەبێت فەرمانبەرەکە 8 ساڵ خزمەتی گرێبەستی هەبێت.

پێشتر سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی.

لە دوو هاوسەر، تەنها یەکێکیان زەوی وەردەگرێت.

خزمەتی پێشوو (وەک وانەبێژی) بۆ ئەو 8 ساڵە هەژمار ناکرێت، تەنها لەو کاتەوە هەژمار دەکرێت کە بوونەتە گرێبەست.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP