دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 23/01/2026

گواستنەوەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نێوان حکومەتی عێراق و سووریا، ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی کۆمەڵەیەکی نوێی دەستگیرکراوانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی دەستگیرکراوەکان و کاتی گەیشتنیان بڵاونەکراوەتەوە. سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بە "الجزیرة"یان ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەکرێت کۆمەڵەی دووەمی دەستگیرکراوەکان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بگەن و بەسەر چەند زیندانێکی عێراقیدا دابەش بکرێن، کە دیارترینیان زیندانی "حوت"ـە لە پارێزگای زیقار (کە دەکەوێتە ناوەندی شاری ناسریە) و زیندانی "کروپەر" لە نزیك فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پڕۆسەی گواستنەوەکە تەنها یەك قۆناغ نابێت، بەڵکو چاوەڕوان دەکرێت چەندین کۆمەڵەی تریش (دووەم، سێیەم و چوارەم) بگوازرێنەوە. ئەم کۆمەڵانە جگە لە هاووڵاتیانی عێراقی، کەسانی خاوەن ڕەگەزنامەی ئاسیایی و ئەورووپیشیان تێدایە. ئاڵۆزییە ئەمنییەکان ئەو زیندانانەی کە بڕیارە دەستگیرکراوەکانی تێدا ڕابگیرێن، لە یادەوەریی عێراقییەکاندا بەوە ناسراون کە سەرکردە دیارەکانی داعشیان تێدایە کە سزای لەسێدارەدان یان زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمەش هەستیاری و ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ئەم فایلە نیشان دەدات.

هەرچەندە حکومەتی عێراق تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەمبارەیەوە نەداوە، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گواستنەوەکە بەشێکی لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی ڕێگەی وشکانیی نێوان سنووری عێراق و سووریا. ئامارەکان و مەترسییەکانی کەمپی هۆل فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ژمارەی دەستگیرکراوانی داعش لە سووریا بە نزیکەی 7 هەزار کەس دەخەمڵێنێت. حکومەتی عێراقیش دەڵێت وەرگرتنەوەی ئەم دەستگیرکراوانە هەنگاوێکی پێشوەختەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، چونکە ئەو زیندانانە و کەمپی "هۆل" لەسەر سنووری هەردوو وڵات بە مەترسییەکی بەردەوام دادەنێت. جێی ئاماژەیە، دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ سوپای سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە کەمپی هۆل پاشەکشەیان کرد، کە کەمپەکە خێزانی چەکدارانی پێشووی داعشی تێدایە و زۆربەیان ژن و منداڵن. سوپای سووریاش لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووەوە کۆنترۆڵی کەمپەکە و دەوروبەری کردووە.

سەرچاوە: پێگەی الجزیرة



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP