دواین هەواڵ

کوردستان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی باران و بەفری بەهێز

هەرێم نیوز

کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ هەینی 09-01-2026، ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین سەرەتا لە باکوور و باکووری ڕۆژئاواوە دەستپێدەکات.

پێشبینی دەکرێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا شەپۆلەکە فراوانتر بێت و زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە، کە لە هەندێک شوێن بە شێوەی لێزمەباران دەبێت و لە لوتکەی چیا بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک. هەروەها مەودای بینین لە کاتی داباریندا بۆ 4 تا 6 کم کەم دەبێتەوە.

پێشبینی پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی:
هەولێر 16، سلێمانی 14، دهۆک 14، کەرکوک 17، هەڵەبجە 13، گەرمیان 19، پیرمام 13، چەمچەماڵ 17، سۆران 9، زاخۆ 14، حاجی ئۆمەران 6 پلەی سیلیزی.

بۆ سبەی شەممە 10-01-2026، کاریگەریی شەپۆلە ساردەکە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما 2 تا 5 پلەی دیکە نزم دەبنەوە. نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە، بەڵام چڕیی دابارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت.

پێشبینی پلەکانی گەرمای سبەی شەممە:
هەولێر 13، سلێمانی 10، دهۆک 11، کەرکوک 14، هەڵەبجە 10، گەرمیان 16، پیرمام 9، چەمچەماڵ 13، سۆران 5، زاخۆ 10، حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP