دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

هەسەدە: شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە چۆڵ ناکەین؛ ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆمەندییە

هەرێم نیوز

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیامێکی توند بڵاو دەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە چۆڵ ناکەن و بە "قەڵای بەرخودان" وەسفیان دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی 1ی 2026، سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ ڕۆژی شکۆمەندییە و ئەو دوو گەڕەکە (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە) هێمای خۆڕاگرین، کە زیاتر لە 15 ساڵە دانیشتووانەکەی ڕووبەڕووی هێرش و گەمارۆ بوونەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، باوەڕیان بە ئاستی بەرزی هۆشیاریی نەتەوەیی خەڵکەکە هەیە کە پشتیوانی لە ڕۆڵەکانیان دەکەن بۆ بەرگریکردن لە کەرامەت و ئاسایش، دڵنیاشە لەوەی ئەو خۆڕاگرییە هەموو پلانەکان پووچەڵ دەکاتەوە.

حەمۆ هۆشداريی دەداتە هێرشکەران و دەڵێت "خۆڕاگری و یەکگرتوویی خەڵک دەبێتە هۆی ئەوەی دەستدرێژیکاران درک بە باجی دەستدرێژییەکەیان بکەن و ئەم دوو گەڕەکە وەک قەڵای نەشکێنراو دەمێننەوە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP