هەرێم نیوز
پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری یەکەم سزای قورسی بەسەر هاوبەشێکدا سەپاند کە سەرپێچی کردووە و کارەبای دزیوە، بڕی سزاکەش 4 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ی 1ی 2026، لە گەڕەکی توڕەقی شاری هەولێر، تیمەکانی پشکنینی کارەبا دەستیان بەسەر حاڵەتێکی سەرپێچیدا گرت و بەهۆیەوە هاووڵاتییەک بە بڕی 4 ملیۆن دینار سزا درا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە دەستکاریی سیستمی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە و کارەبای دزیوە، بۆیە بەپێی ڕێنماییەکان سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری هۆشداريی دابوو کە هەر هاوبەشێکی ماڵان سەرپێچی بکات یان کارەبا بدزێت، بە بڕی 4 ملیۆن دینار سزا دەدرێت و ئەمەش یەکەم حاڵەتە ئەو سزایەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.