هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی چین بە فەرمی و بە تووندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلای کرد و داوای لە واشنتن کرد دەستبەجێ خۆی و هاوسەرەکەی ئازاد بکات.
وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "داوا لە ئەمەریکا دەکەین دەستبەجێ هەوڵەکانی بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ڤەنزوێلا ڕابگرێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان نەکات."
ئەم هەڵوێستەی پەکین دوای ئەوە دێت کە هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە ئۆپراسیۆنێکی شەوانەدا، مادۆرۆیان لە ناو جێگەی خەوتنی دەستگیر کرد. چین کە گەورەترین کڕیاری نەوتی ڤەنزوێلایە، ئەم هەنگاوەی واشنتن وەک پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتان و هەڕەشە بۆ سەر وەبەرهێنانە ملیار دۆلارییەکانی دەبینێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، شه‌وی 3ی ئه‌م مانگه، ئه‌مریكا هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسه‌ری ده‌ستگیركراون و له وڵاته‌كه‌ی ده‌رهێنراون.