دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

ترەمپ دەڵێت بە سەرکەوتویی هێرشمان کردە سەر ڤەنزوێلا مادۆرۆ و هاوسەرەکەشی لە کاتی هەوڵدان بۆ جێهێشتنی ڤەنزوێلا  دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە،  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی دژی ڤەنزوێلا ئەنجام داوە.

دەقی پەیامەکەی ترەمپ:
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڤەنزوێلا و سەرکردەکەی، سەرۆک نیکۆلاس مادورۆ، کە خۆی و هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا ئەنجامدراوە. وردەکارییەکان بەدوایدا دێن.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەیانی لە مار-ئە-لاگۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز دەکرێت.
سوپاس بۆ گرنگیدانتان بەم بابەتە!
سەرۆک دۆناڵد جەی. ترەمپ

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، کۆشکی سەرۆکایەتی، باڵەخانەی پەرلەمان، سێ بەندەر، فڕۆکەخانە و چەندان پێگەی سەربازی لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا کرانە ئامانج. 
دوابەدوای هێرشەکان، ڤەنزوێلا باری نائاسایی ڕاگەیاند و داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی هێرشەکانی ئەمەریکا ئەنجام بدات. 
ئیڤان جیل، وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا جەختی کردە، وڵاتەکەی مافی تەواوی خۆیەتی بەرگریی ڕەوا لە گەل و خاک و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP