دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: ئەگەر حکومەتی ئێران تەقە لە خۆپێشاندەران بکات، ئەمریکا دەستوەردان دەکات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی ئێران کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران پەنا بۆ کشتنی توندوتیژانەی خۆپێشاندەران ببات، واشنتۆن بێدەنگ نابێت.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە تەقەکردن لە خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز و کوشتنیان بە شێوەیەکی دڕندانە، بووەتە "ڕێچکەی هەمیشەیی" ئەو حکومەتە، بەڵام جەختی کردەوە کە لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە سەرکوتکارییانەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی خەڵک هەنگاوی کردەیی دەنێت.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە "ئامادەباشیی تەواو"دایە و بۆ هەر کاردانەوەیەک بەرامبەر ڕووداوەکانی ئێران ئامادەیە.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاوازەکانی ئێران بەردەوامییان هەیە و گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP