هەرێم نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی بارزانی کۆ دەبێتەوە و شەش تەوەری هەستیار تاوتوێ دەکات، کە گرنگترینیان بڕیاردانە لەسەر پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی پارتی، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی داهاتوو 3ی 1ی 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتیی بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی لە پیرمام کۆ ببێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا شەش تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێن کە بریتین لە: "پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێم و بەغدا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، لەگەڵ تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە."
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کردووەتەوە و پارتی دەیەوێت هەڵوێستی کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە دیاری بکات.