هەرێم نیوز
بزووتنەوەی حەماس دوای چوار مانگ لە بێدەنگی، دانی بەوەدا نا کە وتەبێژی پێشووی باڵی سەربازییەکەی لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە کوژراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی 12ی 2025، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی پێشووی کەتیبەکانی قەسامی پشتڕاست کردەوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەبارەی شێوازی کوژرانەکەی باس بکات.
ئەم دانپێدانانەی حەماس لە کاتێکدایە، لە 31ی ئابی ئەمساڵدا، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کوژرانی ناوبراوی لە هێرشێکدا بۆ سەر گەڕەکی "ریمال" لە شاری غەززە ڕاگەیاندبوو و پیرۆزبایی لە هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی کردبوو.