دواین هەواڵ

جیهان‌

 10/12/2025

ستارمەر وەڵامی لێدوانە توندەکەی ترەمپ دەداتەوە

هەرێم نیوز

کۆشکی ئێلیزێ ڕایگەیاند کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا قسەیان کردووە.

لە هەمان کاتدا ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە بەریتانیا و ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان لە تەنیشت ئۆکرانیا دەوەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەوەی کە بە "دەستدرێژیی پوتین" ناوی کردووە.

ستارمەر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ کە بە توندی ڕەخنەی لە ئەوروپا گرتبوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوروپا بەهێزە و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشێکی توندی کردە سەر سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا و بە لاواز ناویان برد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP