هەرێم نیوز
لە ڕووداوێکی دەگمەندا، پیاوێک و هاوسەرەکەی کە دانیشتووی "تازەدێ"ن، لە یەک کاتدا ماڵئاواییان لە ژیان کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەریەک لە (ئەحمەد حاجی فەرەج فەتاح) و (عائیشە مەنسور ئەحمەد)، کە هاوسەری یەکترن، پێکەوە کۆچی دواییان کردووە. خوالێخۆشبووان دایک و باوکی هەریەک لە (عەلی و ڕەنجدەر)ن.
هه‌ریه‌ك له‌ئه‌حمه‌د حاجی فه‌رەج فه‌تاح‌و عائیشە مه‌نسور ئه‌حمه‌د دوو هاوژین بون‌و له‌تازەدێیی شاره‌زور ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، كاتژمێر (1)ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ خاتوو عائیشه كۆچى دوایى كرد.
مه‌رگى خاتوو عائیشه، هێنده كاریگه‌ریى كرده‌سه‌ر ئه‌حمه‌د فه‌ره‌جى هاوسه‌رى، نه‌یتوانیى له‌دورى ئه‌وو له‌دواى مه‌رگى ئه‌و، ژیان بكات، هه‌ربۆیه به‌دیاریكراوى (3) كاتژمێر دواى ئه‌و مه‌رگه‌و له(4)ى به‌یانى، ئه‌حمه‌د فه‌ره‌ج-یش كۆچى دوایى كرد.
ته‌رمى ئه‌و دوو هاوسه‌ره كه چیرۆكى عه‌شقێكى جوانیان له‌دواى خۆیان به‌جێهێشتوه، له‌دواى نوێژى به‌یانى ئه‌مڕۆوه به‌ڕێكران به‌ره‌و گۆڕستان‌و ئه‌سپه‌رده‌ى خاك كران.