هەرێم نیوز
وەزیری خوێندنی باڵا 17 رۆژ پشووی فەرمی بەبۆنەی پشووی سەری ساڵەوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، بڕیاردرا بە:
ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/12/19) تاکو (2026/1/5) بۆ ماوەی حەڤدە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.