دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەکرێتەوە

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی گەورەترین كونسوڵگەی ئەمەریكا لەسەر ئاستی دنیا لە هەولێر بكرێتەوە، بەمەیش ئاستی پێوەندییەكانی ئەمەریكا و كوردستان دەچێتە قۆناغێكی تر.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مایكڵ ڕێگاس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، سەردانی عێراق دەكات و دواتر سەردانی هەولێر دەكات.

رێگاس لە سەردانەكەیدا گەورەترین كونسوڵگەی وڵاتەكەی لەسەر ئاستی دنیا لە هەولێر دەكاتەوە، ئەوەیش دەستپێكی پێوەندییەكی نوێی نێوان هەولێر و واشنتنە.

کونسوڵخانە گەورەکەی ئەمەریکا لە کوردستان، بەردی بناغەی لە 6ـی 7ی 2018 دانراوە، لەسەر ڕووبەری 82 دۆنم زەویی بنیادنراوە.

لە ڕووی هونەریی و ژینگەییەوە، باڵەخانەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و دۆستبە ژینگەیە، سیستەمێکی پێشکەوتووی ڕیسایکلینی ئاوی تێدایە و 15%ـی کارەباکەی لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین دەکرێت.

باڵەخانەکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا، توانای لەخۆگرتنی 1000 کەسی هەیە و کردنەوەشی وەک گرنگیدانی ئەمەریکا بە کوردستان لێکدەدرێتەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP