دواین هەواڵ

جیهان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا داوای لابردنی سزاكانی سەر شەرع دەكات

هەرێم نیوز

ئەمریکا لە پرۆژە بڕیارێکدا، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کردوە کە سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆکی كاتی سوریا هەڵبوەشێنێتەوە، کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز كە پڕۆژە بڕیارەكەی بینیوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەو، ئەمریكا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش كردوە، سزاكانی سەر ئەحمەد شەرع و ئەنەس خەتتاب، وەزیری ناوخۆی سوریا هەڵبگرێت. ڕون نەبو کە کەی دەخرێتە دەنگدانەوە. هەروەها ئەو بڕیارە پێویستی بە لایەنی کەم نۆ دەنگی بەڵییە، ئەوە جگە لە نەبونی هیچ ڤیتۆیەک لەلایەن ڕوسیا، چین، ئەمریکا، فرەنسا یان بریتانیاوە بۆ پەسەندكردنی.

رۆیتەزر بڵاویكردەوە، "واشنتن ماوەی چەند مانگێکە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی كردوە كە سزاکانی سەر سوریا سوک بکەن".

دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆ، بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردو لە هێرشێكی گروپە چەكدارەكانی وڵاتەكەی بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع لە پۆستەکەی دورخرایەوە. 
شەرع كە سەرۆكایەتی گروپی تحریر شام دەكات، پێشتر باڵی فەرمی قاعیدە بو لە سوریا تا ئەو کاتەی پەیوەندییەکانی لە ساڵی 2016ـدا پچڕاند، لە مانگی 5ی 2014ـەوە ئەم گروپە لە لیستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکاندایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP