دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل ڕێگە لە ئێران دەگرێت

هەرێم نیوز

ڕۆژنامەی تایمز ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە ئیسرائیل بە جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی نوێ، تۆڕی دابینکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئەفریقا کردووەتە ئامانج.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، ئێران ڕێگاکانی ترانزێت و کۆمپانیا ناوەندییەکان بەکار دەهێنێت بۆ گواستنەوەی پارچەکانی درۆنەکانی، لە ئاسیا و ئەفریقاوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیسرائیل هەوڵ دەدات توانای ئێران لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی درۆنەکانی وەک شاھید-۱۳٦ پێش مۆنتاژکردن لاواز بکات، ئەمەش بە ڕێگرییکردن لە گواستنەوە و تێکدانی ئەم ڕێگایانە.

شارەزایان دەڵێن ئەم ڕێبازە نەک تەنیا ڕێگر دەبێت لە ئۆپەراسیۆنی درۆنیی میلیشیانی ئێران لە یەمەن و ناوچەکە، بەڵکو کاریگەری لەسەر توانای ڕووسیاش دەبێت بۆ وەرگرتنی پارچە ئێرانییەکان.

لە کاتێکدا وڵاتانی کەناراوەکانی ئەفریقا بەهۆی لاوازیی چاودێرییەوە بە ئەڵقەی لاوازی ئەم زنجیرەیە دادەنرێن، بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل پێیان وایە کۆنترۆڵکردنی ڕێگا لۆجستییەکانی ئێران دەتوانێت هێرشەکانی داهاتووی درۆنەکان قورستر و پڕتێچووتر بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP