هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، هۆشداری دەداتە کاندیدو لیستە سیاسییەکان لە پێشێلکردنی ماوەی بێدەنگی پێش رۆژی هەڵبژاردن و دەڵێت: سزاكەی دەگاتە دوورخستنەوە.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن بە رۆژنامەی فەرمی راگەیاندووە: هەر جۆرە هەڵمەتێک یان چالاکیەکی بانگەشەکردن لەم ماوەیەدا پێشێلکردنی روونی رێسا کارپێکراوەکانەو سەرپێچیکردنی ماوەی بێدەنگیی هەڵبژاردن، کاندید بەرەوڕووی سزای دارایی یان ئیداری دەكاتەوە کە هاوتایە لەگەڵ قەبارەی سەرپێچییەکە.
رونیشیکردەوە: رەنگە کۆمسیۆن رێوشوێنی توندتر بگرێتەبەر، تا دەگاتە دوورخستنەوەی كاندید لە هەڵبژاردن، ئەگەر سەرپێچیەکە بگاتە ئاستی تاوانی هەڵبژاردن.
وتیشی: تیمە مەیدانییەکانی کۆمسیۆن لە نزیکەوە چاودێری پابەندبوونی کاندیدەکان دەکەن بە ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان، جا چ لە بانگەشەی مەیدانیدا بێت یان لە ڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندن و سەكۆكانیسۆشیال میدیاوە.
حەسەن هادی زایر جەختیشی لەوە کرد: پابەندبوون بە رێنماییەکان دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان مسۆگەر دەکات و پاكێتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دەپارێزێت.
داوای لە سەرجەم هێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانیش کرد، ماوەی بێدەنگی هەڵبژاردنەکان رەچاو بکەن و کەشێکی گونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و شەفاف دروست بکەن کە رەنگدانەوەی ئیرادەی دەنگدەران بێت.