دواین هەواڵ

عێراق‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا: دەبێت پە.كە.كە لە عێراق و سوریا بكشێتەوە

هەرێم نیوز

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە باڵەخانەی وەزارەت  پێشوازی لێکرا.

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق و لە بەغداد لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوویەوە،
پاش کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا جەختیان لە هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە.

فوئاد حسێن ڕایگەیاند: پێشوازی لە چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هەڵوەشاندنەوە پارتەکە دەکات خوازیاریی گەڕانەوەی ئارامیین بۆ ئەو ناوچانەی گەریلاکانی تێدان، لە هەرێمی کوردستان و شنگال و مەخمور.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبارەی ئیدارەدانی سەرچاوە هاوبەشەكانی ئاوەوە، لەگەڵ توركیا گەیشتینە یاداشتی رێككەوتنێك.

هاوکات، هاکان فیدان ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ پرسی ئاو، تورکیا ئارامیی و ئاساییش بۆ ناوچەکە دەگەڕێنێتەوە و پاڵپشتیی تەواوی عێراق دەکەن بۆ بەرقەراربوونی سەقامگیریی.

وتیشی، ئێستا پەکەکە لە تورکیا نامێنێت و دەبێت لە عێراق و سوریا و ئێرانیش چەک دابنێت و کۆتایی بە چالاکییەکانی بهێنێت، تا ناوچەکە ئارام بێت و دەستوەردان بوونی نەمێنێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هاكان فیدان گه‌یشته‌ به‌غدا، سەردانە لەناکاوەکەی فیدان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە گۆڕانکاریی خێرا لو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە سوریا ڕوده‌ده‌ن، هاوکات لەگەڵ پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ نزیکبونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و هەروەها ڕاگەیاندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) سەبارەت بە گواستنەوەی هێزه‌كانی لە خاکی تورکیاوە بۆ چیای قەندیل لە هەرێمی کوردستان. دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا لە 26ی کانوونی دووەمی 2025 بوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP