دواین هەواڵ

عێراق‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ ئاو له‌نێوان عێراق و توركیا واژۆکرا

هەرێم نیوز 

ئه‌مڕۆ یه‌مشه‌ممه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رێككه‌وتنی تایبه‌ت به‌ ئاو له‌نێوان عێراق و توركیا واژۆکرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرپەرشتی ڕێوڕەسمی واژۆکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی تایبەت بە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە بواری ئاودا کرد لە نێوان فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق و هاكان فیدان، هاوتا تورکییه‌كەی.

سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی چارەسەرێکی بەردەوام بۆ قەیرانی ئاو لە عێراق، لە ڕێگەی پاکێجێک لە پرۆژەی هاوبەشی بەرفراوانەوە کە لە کەرتی ئاودا جێبەجێ دەکرێت بۆ چارەسەرکردن و بەڕێوەبردنی قەیرانی کەمی ئاو.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختیشی لە گرنگی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە کردەوە، کە ساڵی ڕابردو لە سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا ئەنجام درا و ئاماژەی بەوەشکرد، قەیرانی ئاو قەیرانێکی جیهانییە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کاریگەریی لەسەرە.

سودانی ئەوەی ڕون کردەوە کە ڕێککەوتنەکە و میکانیزمەکانی پەیوەندی دوقۆڵی لەگەڵ تورکیا بەهێزتر دەکات و بەشداری دەکات لە گەشەكردن ئەوان لە بوارە جیاجیاکاندا، بەمەش بەرژەوەندی هاوبەشی هەردو وڵاتی دۆست بەدەست دەهێنن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لای خۆیەوە وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی ئێستای عێراقی کرد لە پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان کە لە ئەنجامدا چەندین ڕێککەوتن و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە هەمو کەرت و بوارە جیاجیاکان واژۆ کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP