دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

هەولێر؛ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار کە سێ تاوانی کوشتنیان ئەنجامداوە

هەرێم نیوز

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردو لە سێ کات و شوێنی جیاواز چەند ڕووداوێکی کوشتن لەشاری هەولێرو دەوروبەری ڕوویاندا، لەسەر ئەم بابەتە،تیمەکانمان لە ( بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) و( بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولير) دەست بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدوادا چون کرا ، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای هەولێر (پێنج) تۆمەتبار دەستگیر کران ،بەم شێوەی خوارەوەیە:

١- تۆمەتباران (ع ، ع ، ع)و(ع ، ع ، ع) کاری شوفێری دەکەن لە نێوان هێڵی (بەغداد/هەولێر) لەسەر کار کردن کێشە لە نێوان چەند شوفێرێک و تۆمەتباران دروست بوە لە نزیک بازگەی شێراوە، سەر ئەنجام بۆتە هۆی کوژرانی هاوڵاتیەک بەناوی (مؤید عبداللە علیاوی) کە وەک ناوبژیوان لە ناو کێشەکەدا بووە، سەرجەم ئەو دەنگۆیان دوورن لە ڕاستیەوە کە لە چەند ڕاگەیاندنو میدیایەکی عەرەبی بلاو کرایەوە.

٢- تۆمەتبار ( أ ، هـ ، ح) لە ڕێکەوتی (٢٧/١٠/٢٠٢٥) لە بازاڕی کۆتری سەلام لەشاری هەولێر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە کوشتنی هاوڵاتی(یوسف دەهلەوی) کە پێشتر هاوڕێی یەکتر بونە.

٣- تۆمەتباران ( ج ، م ، م) و( م ، م ، م) کە خەڵکی وڵاتی سوریان ،لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڵ هاوڵاتیەکی تری خەڵکی سوریا بەناوی (شاهین حسین) کێشە لە نێوانیان دروست بوە و کوژراوە
سەرجەم تۆمەتبارانی ناو هاتوو ڕێکاری یاسای بەرامبەریان گیراوەتەبەر. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP