هەرێم نیوز
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو، حەوت وەجبەی ناوی سودمەندبوانی هێزی پێشمەرگە لە وەرگرتنی زەوی بە سەرکەوتووی راگەیەندرا، ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی ناوی سودمەندبووانی (هەولێر- ناوەند) بۆ وەرگرتنی زەوی، ئاشکرا کرا.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ناوی لیستی دەرچووانی پێشمەرگه لە دابەشکردنی زەوی بە نوسراوی فەرمی رەوانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت و ناوەکان لە ڕێگەی نوێنەرەکان بۆ یەکە سەربازییەکان رەوانە دەکرێتەوە.
دەشڵێت: ئەفسەر و پێشمەرگەکان دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ناوەکانی خۆیان، سەردانی یەکەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە، یاخود سەردانی لیژنەی وەرگرتنی زەوی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لە کاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک.