دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ، دەست بەجێبەجیكردنی دەكرێت

هەرێم نیوز

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەم نزیکانە بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گەورەی ڕیسایکلینی ئاوەڕۆ لە هەولێر دادەنرێت. پرۆژەکە توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی لە ڕۆژێکدا هەیە و ئاوەکەش بۆ پرۆژەی پشتێنەی سەوزایی و ئاودێریی کشتوکاڵی بەکاردەهێنرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەم نزیکانە لە هەولێری پایتەخت، بەردی بناغەی پرۆژەیەکی گەورەی ڕیسایکلینی ئاو دادەنرێت.

ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆژەکە توانای پاککردنەوەی 840 هەزار مەتر سێجا ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆی لە ڕۆژێکدا هەیە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دوای ڕیسایکلینی ئاوەکە، بۆ چەندین مەبەستی گرنگ بەکاردەهێنرێتەوە، لەوانە: ئاودانی پرۆژەی ستراتیژیی پشتێنەی سەوزایی، ئاودانی پاركەکان، بەکارهێنان لە کارگەکان و ئاودانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان.

هەروەها ئەم پرۆژەیە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی ئاوی قورسی هەولێر دابین دەکات و سوودێکی گەورەی ژینگەیی و ئابووریی بۆ شارەکە دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP