دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هه‌ولێر: هاوڵاتیه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردو له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوانیان كوژراوه‌

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە هەولێر کوژرا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ڕۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکادا هاتووە: پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە و بکوژ دانی پێدا ناوە. گوایە کەسی کوژراو، مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی آ. ھ. ح بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی ی. د. ع دەکوژێت.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP