هەرێم نیوز
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم كردوه‌و تێیدا جه‌خت له گرنگیی نه‌هێشتنی ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، شه‌وى ڕابردو، سێشه‌ممه 2025/10/21، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى وڵاته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه پێگه‌يشت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تره‌مپ له‌نامه‌كه‌یدا سوپاسى نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ پشتگيريى له هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو ئاشتيدا، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى نه‌هێشتنى ناكۆكى و ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، له نامه‌كه‌يدا بۆ نێچيرڤان بارزانى، تره‌مپ دوپاتی ده‌كاته‌وه كه وڵاتانى جيهان ده‌توانن به‌سه‌ر ناكۆکييه كۆنه‌كاندا سه‌ربكه‌ون و به‌ره‌و داهاتويه‌كى هاوبه‌ش له ئاشتى و سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌نگاو بنێن.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وتوشیه‌تی، تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا موكوڕيى خۆى و ئيداره‌كه‌ى بۆ جێگيركردنى ئاشتييه‌كى به‌رده‌وام و نه‌هێشتنى ئاڵۆزييه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و كۆتاييهێنان به شه‌ڕ و كوشتار له ناوچه‌كه و هه‌مو جيهان، نيشان ده‌دات.
سەرۆک تره‌مپ له كۆتاييى نامه‌كه‌يدا وێڕاى سڵاو و ڕێز، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خوازێت.