هەرێم نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە خەرجییەکی زۆری لەخۆگرتووە، بۆیە کورتهێنان تێیدا بەرز بوو، بەڵام هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەیە، لەپێناو ئەوەی سەقامگیریی دارایی زیاتر هەبێت."
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، بودجەی سێ ساڵە خەرجییەکی زۆری لەخۆگرتووە، بۆیە کورتهێنان تێیدا بەرز بوو، بەڵام هاوئاهەنگی لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی هەیە، لەپێناو ئەوەی سەقامگیریی دارایی زیاتر هەبێت."
عەلی عەلاق لەبارەی کۆنفرانسەکەوە وتی، " کاتێک باس لە پارەدانی ئەلیکترۆنی دەکەین، واتای ئەوەیە باس لە لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی فراوان و گەورە دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتی سڕینەوەی سفرەکان لەسەر دراوی عێراقی، پڕۆژەیەکی بەردەوامە و لە داهاتوودا بەرەوپێشچوون لە بابەتەکەدا دەبێت