دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا

هەرێم نیوز

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ناوی تەحریری تەحریر شامی لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییە دەستنیشانکراوەکانی خۆیدا لابردووە، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هاوکارییە لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا.

ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە هات کە داواکارییەکی فەرمی بۆ لابردنی ئەو گرووپە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغەکراوەکان پێشکەشی پەرلەمانی بەریتانیا کرا. ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ پەیوەندی قووڵتر لەگەڵ دیمەشق، ئەمەش وەک بەشێک لە ئەولەویەتەکانی سیاسەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، کۆچ و بەرنامەکانی بەرەنگاربوونەوەی چەکی کیمیایی.

گروپی تەحریر شام بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2017 لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە لە لیستی تیرۆردا دانرا، بەڵام پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی سوریا بەتایبەت پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع، لەندەنی ناچارکرد چاو بەو بڕیارە بخشێنێتەوە.

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە بڕیارەکە دوای "ڕاوێژکاری ورد لەگەڵ هاوبەشە جێبەجێکارەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان" و هەروەها "هەڵسەنگاندنێکی گشتگیر لەلایەن گروپی هاوبەشی پێداچوونەوە بە سزاکانی حکومەتەوە" دراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP