هەرێم نیوز
سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی هەرێم و نێردراوی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد، دەشڵێت، تۆم باراک سوپاسی رۆڵی نێچيرڤان بارزانى و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/21 نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆماس باراك باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجامدا.
له په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد. له‌مباره‌يه‌وه هاوڕا بوون كه پێويسته كێشه‌كان له ناوچه‌كه به ڕێگه‌ى گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، باراك سوپاس و ستايشى بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوكارى و يارمه‌تيدانى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كورد له سووريا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق، دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها داواى به‌رده‌واميى گێڕانى ڕۆڵه ئه‌رێنييه‌كه‌ى لێ‌كرد.