دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی وەزیری دارایی عێراقی راسپارد مووچەی مانگی 8ـی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات

هەرێم نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی راسپارد مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

سەرچاوەیەک لەنێو کۆبوونەوەی حکومەتی عێراقەوە ئاشکرای کرد، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەینێوە دەست بە رێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بکرێت و ئەگەر کێشەی سویلە نەیەتە پێشەوە، ئەم هەفتەیە مووچە دەگات.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، خەرجکردنی مووچە بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر دراوە و ئەم بڕیارە بە واتای ئەوەیە کێشە لەبەردەم مووچەی مانگی 8 نەماوە و تەنیا رێکارە ئیدارییەکان ماون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە، 21ـی تشرینی یەکەمی 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

رۆژی 7-10- 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 نیشاندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP