دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

پێشەوا هەورامانی: عێراق کێشەی نەختینەی هەیە

هەرێم نیوز

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی نەختینەی پێویست لە لایەن حکوومەتی عێراق نەنێردراوەو، کێشەکە قورس نییە و چارەسەر دەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی رایگەیاندووە: دابینکردنی موچەی فەرمانبەران کاری لە پێشینەی حکومەتە، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن کە 120 ملیار دینار دابین بکەن و بینێرنە بەغداد، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی رێگر نەبێت لە جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە و موچەی فەرمانبەران نەفەوتێت.

سەبارەت بە چارەنووسی موچەی مانگەکانی داهاتوو، وتەبێژی حکومەت وتویەتی: حکومەتی فیدراڵ داوای کەمێک کاتی کردووە بۆ دابینکردنی نەختینەی پێویست و پێیان راگەیاندوین کەمێک دەرفەتمان پێ بدەن، کێشەکە قورس نییە و بە زوویی چارەسەر دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 16ی 10ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا و تێیدا بەوردی بارودۆخی دارایی و پرسی مووچەی تاوتوێ کرد. لە ئەنجامدا، بە فەرمی داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات، بە لەبەرچاوگرتنی پابەندبوونی تەواوی هەرێم بە رێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP