دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا بەفەرمی قەدەغەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرت

هەرێم نیوز

پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی  بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد. بەوەش ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە .

پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشکرد: بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەشتیاران و هاونیشتمانیانمان دەکەین و هیوادارین لە زووترین کــاتـدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و ووڵاتانی تری ئەوروپا و جیهان رێکبخەنەوە.

لەلایەكی ترەوە، رێباز محەممەد، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیاند: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ تورکیا 3ی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە. 
 رێباز محەممەد دەڵێت: لە سەرەتاوە هەفتانە 5 گەشت دەبن، بەڵام دواتر گەشتەکان دەبنە رۆژانە.

جێی ئاماژەیە لە دواین سەردانی بۆ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و لەسەر خواست و داواکاری سەرۆکی هەرێم قەدەغەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP