دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەجبەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران گەشت

هەرێم نیوز

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕی پانزە ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی ٢٠٢٥ خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەش دەکرێت:

شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی.
پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر .
چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆدهۆک.

سبەی لە هەولێر دەست بەدابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتوش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات، 
بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی  گەنمەکانیان بۆ ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP