دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ژمارەیەک چەكدار هەڵیانكوتایە سەر نووسینگەی کاندیدێکی پارتی و سووتاندیان

هەرێم نیوز 

شەوی رابردوو گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر نووسینگەی پەرلەمانتار مەحما خەلیلی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوا و پۆستەر و تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی ناوبراویان ئاگر دا.

نووسینگەی مەحما خەلیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر دوازدەی بەرەبەیانی پێنجشەممە 16ـی تشرینی یەکەمی 2025، کۆمەڵێک کەسی نەناسراو بە  بیروباوەڕی داعشەوە، پۆستەر و تابلۆکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی مەحما خەلیل عەلی ئاغا، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای نەینەوایان لە ناو حەوشەی نووسینگەکەی لە قەزای شنگال سووتاند.

لە ڕاگەیاندراوەکەی نووسینگەی ئەو ئەندام پەرلەمانە کوردەدا هاتووە ئەم کارە ترسنۆکانەیە سەرکۆنە دەکەین و جەخت دەکەینەوە ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم گرووپە تیرۆریستییانە پێیان خۆش نییە ئەو دڵسۆزی و دەسکەوتانەی ئەو پەرلەمانتارە ماوەی بیست ساڵە پێشکەشی کردووە بەردەوام بێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە "ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە ناتوانێ ئێمە لە خزمەتکردن بە خەڵکەکەمان و بەردەوامبوون لە بەدەستهێنانی مافەکانی دانیشتووانی شنگال لە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان و هەروەها مافەکانی خەڵکی نەینەوا سارد بکاتەوە بە ڵکوو تەنیا سوربوون و بڕیارمان زیاتر دەکات بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگەی خزمەتکردنی خەڵکی قەزای شنگال و پارێزگا ئازیزەکەمان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP