هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی میسر و قەتەر و تورکیا بەڵگەنامەی ڕێککەوتنی غەززەیان واژۆ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئۆکتۆبەر میسر میوانداری لوتکەی نێودەوڵەتی دەکات لە شاری شەرم شێخ بە بەشداری زیاتر لە 20 سەرکردە و بەرپرسی وڵاتان، بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی کەرتی غەززە.
ترەمپ لەکاتی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکەدا وتی: ئەم ڕێککەوتنە سێ هەزار ساڵی خایاند تا گەیشتە ئەم ئاستە و بەردەوام دەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ڕۆژێکی باوەڕپێنەکراوە، نەک تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بۆ جیهانیش.
ئامانجی سەرەکی لوتکەی شەرم شێخ گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتاییە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە. هەروەها بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاری ڕێکخستنە ئەمنی و کارگێڕییەکان بۆ قۆناغی دوای ململانێکان تاوتوێ بکرێت، لەوانە ئاوەدانکردنەوە و ئەگەری دامەزراندنی پێکهاتەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەکە.