هەرێم نیوز
وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگەیاند، له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، حکوومەت زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری وەکوو پاڵپشتی بۆ پرۆسەی حەج خەرج کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 10ی 2025، كاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، له ماوه‌ی چوار ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سەرۆک وەزیران، مه‌سرور بارزانی، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌ر ساڵێك به بڕی جیاواز پاڵپشتی حاجیان كراوه.
كاروان ستونی وتیشی: له‌و چوار ساڵەدا پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه به شێوه‌یه‌كی بەرچاو به‌ره‌و پێشچووه، ئاماژەی بەوەشدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه هاوكار و پاڵپشت بووە بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به حاجیانی كوردستان بكرێت، هه‌لی كار بۆ هاووڵاتیان بڕه‌خسێت كه له بواری حه‌ج و عومڕه‌دا كاردەکەن.
كاروان ستونی باسی لەوەشکرد، كۆی ئه‌و پاڵپشتییه‌ی كه له‌و كابینه‌یەدا بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه، زیاتر بووه له 6.500.000 دولاری ئه‌مه‌ریكی، وتیشی: بۆ ئه‌مساڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ربووه بۆ هاوكاریكردنی حه‌جخوازان، كه ئه‌مساڵ به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی بێ بەرانبەر ناویان نووسیوە.
دەشڵێت: ئەو هاووڵاتیانەی به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2026 تۆمار کردووە، ژماره‌یان نزیكه‌ی 90 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.