دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت پێشوازیی لە بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا کرد

هەرێم نیوز

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمەریکا كرد و دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ دەیڤد پێترێیۆس بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا( CIA ) کرد.

لە دیدارەکەدا ، دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی گۆڕانگاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی ئاڵوگۆڕ کرا.  لەمبارەیەوە جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا کرایەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP