هەرێم نیوز
بارزانی لە وتارێکدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌مو جارێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردندا، پلانگێری له‌دژی حزبه‌كه‌یان دهستپێدهكاتهوهو ده‌ڵێت، ئامۆژگاریم بۆ ئه‌وانه‌ی پلانگێری له‌دژی پارتی ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه به‌خۆیاندا بچنه‌وه، پارتی نه له هه‌رێم و نه له به‌غدا، به ئێوه ناشكێت.
.
بارزانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە وتاری دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی له هه‌ولێر ڕایگەیاند، هەمو هەڵبژاردنێک گرنگە.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له‌ناو لیستی حزبه‌كه‌یاندا عه‌ره‌ب و توركمان هه‌ن و ئه‌وه‌ش لیسته‌كه‌یان "به‌هێز ده‌كات."
بارزانی وتیشی"هەمو جارێك كە بەرەو هەڵبژاردن دەچین، دیسان پلانگێڕی لە دژی پارتی دەستپێدەكاتەوە. نەسیحەتی من بۆ ئەوانە ئه‌وه‌یه بەخۆیاندا بچنەوە، جارێك دوجار سێ جار، ئیسان ئەبێ عیبرەت وەربگرێت. كاكە پارتی بە ئێوە ناشكێت، چ لەناو هەرێم چ بە هاوپەیمانی مەجموعەیەك لە بەغدا".
بەوتەی بارزانی، "لە هەرێم یان لە هەر شوێنێك بیر لەوە بكەنەوە بە هاوپەیمانی خۆتان هەرێم دەشكێنن، وەڵاهی هەرێم بە ئێوە ناكشكێت و پەشیمانیش دەبنەوە. پارتی بە ئێوە ناشكێت. پارتی زۆر گەورەتر لەوەی بە هاوپەیمانی ئەم و ئەو بشكێت."
لە به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، كه دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمای هاوبەشیی کورد و عەرەب دامەزرا به‌ڵام "نەک نەبوینە هاوبەش، مافی هاووڵاتیشمان نەبو. هاوبەشیی ئێمە بو بە ئەنفال و کیمیابارانکردنی دێهاتمان."
باسی لەوەش کرد، ئومێدەوارم ئەم هەڵبژاردنە دەرفەتێکی نوێ بێنێتە پێش و ئەو هەڵانەی کراون، دوبارە نەکرێنەوە، چ لەلای ئێمەوە، چ لەلای ئەوان. جه‌ختیشی كرده‌وه، هەر دەرفەتێک هاتبێتە پێشەوە بۆ ئاشتی، لەدەست نەدراوە.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئەگەر دەستوور جێبەجێ بکرایه، زۆر لە کێشەکان چارەسەر دەبون، بەڵام بەداخەوە پێوەی پابەند نەبون.
وتیشی، ئەگەر کێشەیەک هاتوەتە پێش بۆ یاسای نەوت و گاز، خەتاکە لە بەغدایە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لێکدانەوەی هەڵە بۆ بەندەکانی دەستوور قابیلی قبوڵ نییە.
سه‌رۆكی پارتی داواشی لە هەمو خەڵکی کوردستان كرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.