هەرێم نیوز
لە بەشى یەکەمدا ئاماژەیەکی خێرامان کرد بە کارە ستراتیژییەکانى کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێمی کوردستان لەبارەى دابینکردنى ئاسایشى ئاو لە هەرێمى کوردستان لە سایەى ئەو گۆڕانکارییەى کەش و هەوا دروستیکردووە.
لەم بەشەدا دەچینە سەر بابەتێکى دیکەى گرنگ کە ئەویش ئاسایشى خۆراکی هەرێمى کوردستانە لە ئەجێنداى کابینەى نۆیەمدا و بەکورتى ئاماژە بە هەندێک لە ژێرخانە گرنگەکانى ئەو بوارە دەکەین.
ئاسایشى خۆراک بریتییە لە دەستەبەربوونی خۆراك لەڕووی فیزیكی و ئابووری بۆ سەرجەم هاوڵاتیان لە هەموو وەرزەكانی ساڵدا بە بڕی پێویست و بەگوێرەی خواستیان. هەرێمى کوردستانیش روبەرێکى فراوانى وەبەرهێنانى کشتوکاڵە، بۆ ئەو مەبەستەش کابینەى نۆیەم کۆمەڵە رێککارێکى گرنگی گرتووەتە بەر بۆ ئەوەى دانیشتوانەکەى دڵنیابکاتەوە لەوەى ئاسایشى خۆراکیان لە مەترسیدا نییە، ئەوە لە کاتێکدا کێشەى 16%ـى دانیشتوانى جیهانە و زیاتر لە سێ ملیار و دوو سەد ملیۆن کەس ئاسایشى خۆراکیان لە مەترسیدایە، بەو مانایەى کە ناتوانن کەرەستە سەرەتاییەکانى ژیانکردن بۆ خۆیان بەرهەم بهێنن.
ئەگەر وڵاتێک خاوەنى ئاسایشى خۆراکی خۆی نەبێت دەکەوێتە مەترسییەکی گەورەوە و ناتوانێت سەروەریی خۆی بپارێزێت.
بۆ ئەوەى زیاتر لەم بابەتە تێبگەین دەبێت ئاماژە بە کۆمەڵە رەهەندێکی گرنگ بکەین کە گرنگترینیان بریتین لە:
ڕهههندی ئابووریی.
هەر وڵاتێک پێویسته ژێرخانێکی ئامادهی ئابووری ههبێ، کهههم ژێرخانی مادی وهکوو جادهوڕێگاوبان و باڵەخانە و پرد و تونێل و قوتابخانه و فێرگه و زانکۆو نهخۆشخانه لهخۆ ئهگرێت.
هەروەها بهرنامه و ستراتیجێکی درێژخایەن بۆ پێگهیاندنی کادری زاناو بهتواناو لێهاتوو، بۆ ئهوهی بتوانن بهشێوهیهکی دروست و ڕاست کهڵک لهژێرخانه ماددهییهکان وهربگرن.
حکومەتى هەرێمى کوردستان لەو بوارەدا چی کردووە؟
ئەمە پرسیارە گرنگەکەیە کە ئەگەر بە وردی سەرنجی هەنگاوەکانى کابینەى نۆیەم بدەین لەوە تێدەگەین کە ستراتیژییانە بیرى لێکردوووەتەوە کە لەمانەى خوارەوەدا دەیخەینەڕوو:
یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانى دابینکردنى ئاسایشی خۆراک جگە لە گەنجینەکردن و هەڵگرتنى زانستییانە بەکارهێنانى بابەتە کشتوکاڵیی و خۆراکییەکانە لە بوارى پیشەسازییدا، ئیتر گەورە بێت یان بچووک، لەو پێناوەدا حکومەتى هەرێمى کوردستان گرنگی زۆری داوە بە دروستکردنى چەندین سایلۆی گەنجینەکردنى دانەوێڵە بەتایبەتى لەو شوێنانەى کە بە کشتوکاڵ بەناوبانگن، دروستکردنی کارگە خۆراکییەکان، بایەخدان بە خانووە شوشەیی و پلاستیکییەکان لەگەڵ کۆگاکانى ساردکەرەوە و هەڵگرتن و لەو بوارەدا هەزاران مۆڵەتى داوە بە وەبەرهێنەکان و دەیان هەزار هەلى کاریشى رەخساندووە.
لە کابینەى نۆیەمدا چەند سایلۆیەک کراونەتەوە کە تواناى گەنجینەکردنى 160 هەزار تۆن دانەوێڵەیان هەیە، ئەوانیش، سایلۆی هەولێر بە گوژمەى 21 ملیار دینار.
سایلۆی سلێمانی بە گوژمەى 20 ملیار دینار.
سایلۆى دهۆک بە گوژمەى 17 ملیار و سایلۆی هەڵەبجەش بە گوژمەى 26 ملیار دینار کەوتوونەتە کار.
هەر لە بوارى سایلۆدا بەرنامە رێژیی کراوە و بڕیارە لە ماوەکانى داهاتووشدا ئەم سایلۆیانەش دروستبکرێن، دهۆک، زاخۆ، کفریی، کۆیە و هەریر، بۆ هەریەکەشیان دەرخستەى تایبەتى و بڕی تێچوون و تواناى گەنجینەکردنیان دەستنیشانکراوە، بە تەواو بوونی ئەو سایلۆیانەش دەتوانین بڵێین هەرێمى کوردستان نەک هەر ئاسایشى خۆراکی خۆی بەڵکو هەناردەى دەرەوەشى بکات.
ئەوە سەرەڕای ئەوەى لە زۆر بواردا بابەتە خۆراکی و کشتووکاڵییەکان لە خواستى ناوخۆیی زیادیان هەبووە و رەوانەى ناوەڕاست و باشووری عێراق و تەنانەت وڵاتانى دیکەى کەنداو و جیهانیش بکرێت، بەتایبەتى هەنار، تەحین، هەنگوین، سێو، قارچک و پەتاتە.
بنەماسەرەکییەکانى ئەو ستراتیژیەتەش لەسەر کۆڵەکانى کۆمپانیاى وەبەرهێنان و کارگە و خانووە پلاستیکییەکان بونیاد دەنرێن کە بەم شێوەیەیە:
لە کابینەى نۆیەمی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا مۆڵەتی کارکردن دراوە بە 11 هەزار و 105 کۆمپانیاى گەورە و بچووک و ناوخۆیی و دەرەکی بە مەبەستى وەبەرهێنانى لەو بوارەدا، 319 کۆگای سارد کەرەوە دروستکراون، 30 هەزار خانووى پلاستیکی دەستیان بەکارکردووە، لە گەڵ ئەوەشدا هەزارو 257 کارگەى بوارە جۆراوجۆرەکانى بوارى خۆراکیش بونیاد نراون. کۆى هەموو ئەمانەش دەکرێت ئاماژە بە گۆڕانکارییەکی گەورە لەو بوارەدا بکەین کە ئەویش ئەوەیە "سەرەڕای قەیرانەداراییەکان و پەتای کۆرۆنا" لە 2018 ەوە تا ئێستا 2025 رێژەى وەبەرهێنانى ناوخۆیی لە هەرێمى کوردستان 10% بەرەو هەڵکشان رۆشتووە، ئەوەش جێگەى دڵخۆشى شارەزایانى بوارەکەیە.