دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

هێزەکانی سەر بە دیمەشق هێرشیان کردە سەر هەسەدە

هەرێم نیوز 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایەسەر ناوچەی دێرحافز بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەمیانی راگەیەندراوێکدا وتی "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەربە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لەپێگە سەربازییەکانی ئێمەی لە ناوچەی دێرحافر کردە ئامانج".

وتوشیەتی "هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێ نەکەوتەوە".

هەسەدە ئەوەشی خستوەتە روو، هێزەکانیان دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە بە لێدانی ورد بۆسەر سەرچاوەکانی هێرشەکە و زیانی گیانی پشتڕاستکراوەیان بەدەستهێنا و "دەستدرێژکارانی ناچارکرد پاشەکشە بکەن".

ئەوەش هاتووە "هێزەکانمان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک دووپات دەکەنەوە و وەڵامدانەوەمان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پێگە و شەڕڤانانمان بدات".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP