دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سبەی بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەدرێت

هەرێم نیوز

بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی بڕیار بدات کە ئایا سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێننەوە یان نا.

لەلایەکی دیکەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، سزاکانی "نەتەوە یەکگرتووەکان" لەسەر ئێران لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر چالاک دەکرێن.

ماکرۆن وتی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران "هەوڵیدا پێشنیارێکی مەعقول پێشکەش بکات" بەڵام نەیتوانی پشتیوانی لە ناوخۆی حکومەتدا بەدەستبهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوایین پێشنیاری ئێران بۆ ترۆیکای ئەوروپی بۆ دواخستنی چالاککردنی سزاکان بۆ چەند مانگێک "بێکاریگەر" بووە و تەنها لە بەڵێنی سیاسی بەبێ کردەوەی پراکتیکی پێکهاتووە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە بەرامبەردا هەڕەشەی کشانەوەیان لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کردووە و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵدەوەشێننەوە ئەگەر سزاکان بۆ سەر ئێران چالاک بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP