دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ماکرۆن 'بەڵگەی زانستی' دەخاتە بەردەم دادگای ئەمریکا بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت هاوسەرەکەی ژنە

هەرێم نیوز

بڕیارە ئیمانوێل ماکرۆن و هاوسەرەکەی بریژیت، بەڵگەی وێنەیی و زانستی پێشکەش بە دادگای ئەمریکا بکەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە خاتوو ماکرۆن ژنە.

پارێزەرەکەیان دەڵێت، سەرۆکی فەرەنسا و هاوسەرەکەی لە سکاڵای ناوزڕاندنەکەیاندا کە دژی کانداس ئۆوێنز، ئینفلۆینسەری ڕاستڕەوەکان، بەڵگەنامەکانیان پێشکەش بە دادگا کردووە.

کانداس ئۆوێنز کە ماکرۆن سکاڵای لەسەرکر کردووە، لە سۆشیال میدیادا وتوویەتی کە پێی وایە بریژیت ماکرۆن بە پیاوی لەدایک بووە.

کانداس ئۆوێنز شرۆڤەکاری پێشووی ڕۆژنامەی کۆنەپەرستی ئەمریکی زە دەیلی وایەرە، کە ملیۆنان فۆڵۆوەری لە سۆشیال میدیا هەیە و چەندین جار بۆچوونی خۆی دەربڕیوە و وتوویەتی کە بریژیت ماکرۆن پیاوە.

تۆم کیلەر، پارێزەری بنەماڵەی ماکرۆن بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئەو قسانە بریژیتی بە قووڵی ناڕەحەت کردووە.

ماکرۆن و هاوسەرەکەی سەرەتا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە دۆسیەی ناوزڕاندن لە فەرەنسا لە دژی ئەو بلۆگەرە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، بەڵام بڕیارەکە لە ساڵی ٢٠٢٥ لە دادگای تێهەڵچوونەوە بە پاساوی ئازادی ڕادەربڕین هەڵوەشایەوە و لە ئێستادا بنەماڵەی ماکرۆن تانە لە بڕیارەکە دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP