دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

هاکان فیدان: ناوچەكە روبەڕوی سیاسەتی فراوانخوازی ئیسرائیل بووەتەوە

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتانی ناوچەکە تەنیا روبەڕوی كێشمەكێشی فەلەستین و ئیسرائیل نەبونەتەوە، بەڵکو روبەڕوی سیاسەتی فراوانخوازی ئیسرائیلیش بونەتەوە "بە ئامانجی دروستكردنی ئیسرائیلی گەورە و دابەشكردن و لاوازكردنی وڵاتانی ناوچەكە بەتایبەتی لوبنان، ئوردن و میسر".

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "جەزیرەی قەتەری رایگەیاند، گەورەترین کێشە کە ئەمڕۆ روبەڕوی ناوچەکە دەبێتەوە فراوانخوازیی ئیسرائیلە، کە بە وتەی فيدان، دوو هۆکاری لە پشتە: یەکەمیان فراوانکردنی خاکەکە بۆ دروستکردنی ئیسرائیلی گەورە، دووەمیشیان ئەوەیە، وڵاتانی ناوچەکە بە لاوازی و دابەشبوون بهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سیاسەتە فراوانخوازانە بە تایبەتی کاریگەرییان لەسەر وڵاتانی دراوسێی ئیسرائیل هەیە، لەسەرویانەوە، سوریا وێڕای لوبنان و ئوردن و میسر.

فیدان وتیشی: ڕووداوەکانی باشووری سوریا زۆر مەترسیدارن، هۆشداریشیدا لەوەی دروستکردنی دابەشبوون لە سوریا لەڕێی هێڵی كەلێنە کۆمەڵگەییەكان، لە سودی سوریاو ناوچەکەشدا نابێت.

 

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP